بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ڕۆژی يهكشهممه ٢٠ى نيسانى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە باڵیۆز ماهر عەبدولحەفیز ئەلکەرکی، کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمى كوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دزەیی ئاماژەی بە پەیوەنديی دێرینی هەردوو گەلی کوردستان و فەلەستین و پەیوەنديی بەردەوامی سەرکردەکانی هەردوولا کرد، لە قۆناغەکانی شۆڕش و بەرخودان لەپێناو گەیشتن بە مافەکانی هەردوو گەل. ناوبراو هیوای خواست شەڕ و ململانێ کۆتاييان بێت و ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بن و گەلانی ناوچەکە لەسایەی مافەکانیان بەئارامی بژین.
کونسولی گشتيی فەلەستین هیوای خواست پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامیيان هەبێت، بە تایبەت لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.
سەبارەت بە بەرزکردنەوەی هاوکاریی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی، بۆ نموونە ئەو ٣٠ سکۆلەرشیپەی پێشتر پێشکەش بە قوتابیيانی فەلەستین کرابوو، باڵیۆز سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگيی بەردەوام، بە مەبەستی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە.