Skip to the content

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێری پایتەخت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ى نيسانى ٢٠٢٥، ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێری پایتەخت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر، لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پاریس و کونسولی گشتيی فەڕەنسا لە هەرێم پێشوازی لێ کرا.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.