Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولى گشتىی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧/٨/٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ماکسیم ڕوبن، کونسولى گشتیى ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد و باسیان لە پەیوەندیی لەمێژینە و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیای فیدڕاڵ کرا. هەردوولا خۆشحاڵ بوون بە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکان.

دواپێشهاتەکانى هەرێمی کوردستان و جیهان، بە تایبەت دیدارى لووتکەی نێوان هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و ڕووسیا، پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

کونسولی گشتیی ڕووسیا سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، کە هەمیشە هاوکار بوونە بۆ سەرخستنی ئەرکەکان لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.