Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ ئابی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆ بوەوە و باسیان لە دۆخی گشتی و دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان کرد. لەسەر پتەوکردن و بەرەپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و هاوئاهەنگییەکان لە سەرجەم بوارەکان هاوڕابوون.

هەر لە کۆبوونەوەکە باس لە هەماهەنگی و گفتوگۆ و کۆبەنەوەکان کرا، سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەریتانیا کە لە ساڵی ٢٠٢٤ واژوو کراوە و ئاماژە بەوە درا کە کارەکان زۆر بەباشی بەڕێوە دەچن. هەروەها باس لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی موچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کرا.

ئەندرو بیزلی، ئاماژەی بەوەدا کە باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری کێشەکان لێکتێگەیشتن و ڕێگەی دیالۆگە. لە کۆتاییدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوام لە نێوانیاندا کرا.