بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ باڵیۆزی کوێت لە عێراق کۆ بووەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە حەسەن محەممەد زەمان، باڵیۆزى وڵاتى کوێت لە عێڕاق، فەیسەڵ فەهد شرێدە، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسوڵگەریی گشتیى کوێت لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بارودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.
باڵیۆزی کوێت لە عێراق ویستی وڵاتەکەی، بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تەواوی عێڕاق دووپات کردەوە؛ بە تایبەتی لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، سیاسەت و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی لەمەڕ سەرجەم پرس و پێشهاتەکان بۆ باڵیۆزی کوێت لە عێراق خستە ڕوو. دواتر باسیان لە دوایین پێشهاتەکان لە ناوچەکە کرد و هەردوولا کۆکبوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە؛ هیوایان خواست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بایەخەوە بڕوانێتە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.