Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیيەکانی دەرەوە پێشوازى له‌ بەرپرسی نووسینگەی بازرگانی و ئابووريی باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێمى كوردستان کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ى ئابى ٢٠٢٥، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی نوێی نووسینگەی بازرگانی و ئابووريی باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێمى كوردستان، ڤاسیل ڤاسیلێڤ، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەوه‌ پێشوازی لێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا دزه‌يى پیرۆزبایی لە ڤاسیل ڤاسیلێڤ کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست. ئامادەیيی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خستەڕوو لەپێناو پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێم.

بەرپرسی نوێی نووسینگەی بازرگانی و ئابووری باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێم ویستى وڵاتەکەى بۆ فراوانکردنى پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.

شايانى باسه‌ بولگاریا لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشی بازرگانی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان کرده‌وە. لەو کاتەوە گرنگی زۆر بە کەرتی بازرگانی لە بوارە جیاجیاکان دەدات و بریارە لە داهاتوودا دەرفەتی زیاتری ئالوگۆری بازرگانی لە نێوان هەرێمى کوردستان و بوڵگاریا بڕەخسێنن.