بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه: دهرگهكانى هەرێمی کوردستان بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان ههميشه كراوهن
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، لە ئێوارەخوانێک کە لەلایەن نووسینگەی پەیوەندیيەکانی بازرگانی و پیشەسازیی ئەڵمانیا (AHK) لە هەولێر ڕێکخرابوو، سهفين موحسين دزهيى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.
دزەیی باسی لەوە کرد هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٣ــەوە، تەنها لە بواری سیاسی و حکومی گەشەی نەکردووە، بەڵکوو لە بوارە ئابوورییەکانیشدا گەشەی کردووە و دەرفەتی زۆر و توانای گەشەپێدان هەیە، بە تایبەتی لە بوارەکانی جۆراوجۆری ئابووری و گۆڕینی سەرچاوەکانی داهات.
هەروەها ئاماژەی بەوه کرد کە بۆ سێیەم جار ماڵی کوردستان لە فۆڕمی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس ڕێکدەخرێت و جەختی کردەوە لە گرنگیی داڤۆس و بەشداریی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو کۆڕبەندەدا.
دزەیی هەروەها باسی لە چالاکییە دەرەکییەکانی حکومەت کرد، وەک کۆڕبەندە ئابوورییەکان لە فەرەنسا (MEDEF)، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، و لە ئایيندەیەکی نزیکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەروەها خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجامدانی ئهم جۆره كۆڕبهندانه لە ئەڵمانیا ڕاگهياند.
بهرپرسى فهرمانگه ههروهها سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ ڕۆڵی گرنگی لە شەڕی دژی داعش و جەختی لهوه کردەوە: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتى ئەڵمانیا لە بوارى دیپلۆماسی و ئاسایشدا بەهێزن، بەڵام هیوادارين ئەم پەیوەندییانه له بوارى ئابووريشدا بههێز بن..
لە کۆتایی گوتارەکەیدا، دزهيى دووپاتى كردهوه دهرگهكانى هەرێمی کوردستان بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان ههميشه کراوەن.