بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه پێشوازى لە کونسولی گشتيی ئەڵمانیا و بەرپرسی پەیمانگهی گۆيتەی ئەڵمانی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەلبرێت ڤۆن ڤیتکە، کونسولی گشتيی ئەڵمانیا و دکتۆر تۆماس لیر، بەرپرسی پەیمانگهی گۆيتەی ئەڵمانی كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارهى ڕێگهکانی بەرزکردنەوەی هاریکاريی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات باس له پرۆژەکانی داهاتوو لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، پەروەردە و بەڕێوەبردنی بۆنە هونەرییەکان كرا.