بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه پێشوازی لە شاندێکی یونامی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندێکی یونامی (UNAMI) کرد کە پێکهاتبوو لە كلاودیو كۆردونی، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی لە عێراق و فرانسیسک ڕیڤێلتۆ-لاناو، بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەرێمی کوردستان و خاتوو ئەلیزابێت ڕۆلاندۆ، سەرپەرشتیاری ستافی یونامی (UNAMI).
لە کۆبوونەوەکەدا، دزهيى و شاندی یونامی گفتوگۆیان سەبارەت بە پرۆسەی کۆتاییهێنانی پێکهاتەی یونامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق كرد، هەروەها سەبارەت بە دۆخی عێراق بە گشتی و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتەکانى هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆ کرا. دزهيى ههروهها سوپاسی کار و چالاکيی نەتەوە یەکگرتووەکانی كرد لە ساڵانی ڕابردوو، ناوبراو ڕۆلی یونامی بەرز نرخاند.