بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ شاندێکی یونامی کۆبووەوە
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندێکی یونامی (UNAMI) کرد کە پێکهاتبوو لە غولام ئیسچزای، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراق و فرانسیسک ڕیڤێلتۆ-لاناو، بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و شاندی یونامی گفتوگۆیان سەبارەت بە پرۆسەی کۆتاییهێنانی پێکهاتەی یونامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق كرد. هەروەها گفتوگۆ لهبارهى دۆخى گشتيى عێراق و پێكهێنانى ههردوو حكومهتى عێراق و ههرێمى كوردستان كرا.
دزهيى پوختەیەکی لهبارهى دۆخی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهینانی حکومەت باس کرد، هاوکات سوپاسی کار و چالاکيی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد لە ساڵانی ڕابردوو و ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەرز نرخاند.
جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە میکانیزمی ڕادەستکردنەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی و چۆنييهتيی بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئەو ئاژانسانەی کە دەمێننەوە، كرد.