Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق کۆبووەوە

بەمەبەستی ماڵئاواییکردن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى لە کاترین لامپ، نوێنەری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە عێراق کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی خاتوو کاترینی کرد کە لە ماوەی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی، ڕۆلی هەبووه‌ لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی بەرنامەکانیان. هاوکات سوپاسی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی کرد، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هاوكاريی ئاوارە و پەنابەرانیان کردووە.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران خۆشحاڵی خۆی نیشان دا کە لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان، دامەزراوەکانی حکومەت بۆ سەرخستنی بەرنامەکانیان هاوكار بوونه‌.