بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى ئیتاڵیا لە عێراق کرد
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە داڤید بۆنڤیچینی، جێگری باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا و تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتيى ئهو وڵاته لە هەرێمى كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کرا و تیشک خرایە سەر هەوڵەکانى پێکهێنانی حکومەتهكانى فیدڕاڵ و هەرێمى كوردستان.
لە تەوەریکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخى ناوچەکە بە گشتی و هەوڵەکان بۆ ئاشتی و سەقامگیری کرا.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆڕبەندی ئابووری هەرێمی کوردستان - ئیتاڵیا کرا، جێگری باڵیۆزى ئيتاڵيا خواستی حکومەتی وڵاتهكهى بۆ هەماهەنگیکردن و دروستکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ چالاکيی کولتووری و بازرگانی لەنێوان ئیتاڵیا و هەرێمى کوردستان دووپات كردهوه.