بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانە و كونسولى گشتيى کۆماری پۆڵۆنیا کۆبووەوە
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ڤۆجێخ بۆزێک، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری پۆڵۆنیا لە عێراق و ماچێ زایدەل، کونسوڵی گشتيی نوێی ئهو وڵاته له ههرێمى كوردستان كرد.
دزەیی پیرۆزبایی لە کونسولی گشتی کرد به بۆنهى دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا. ههروهها باسيان لە میکانیزمی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پۆڵۆنیا کرا.
ڤۆجێخ بۆزێک ئاماژەى بەوە دا کاری لەپێشینەی باڵیۆزخانە و کونسولخانەی گشتيی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پەرەپێدانە بە بواری ئابووری، کشتوکاڵ، وەبەرهێنان و خوێندن لە هەرێمی کوردستان و عێراق.