Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەل بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی کۆبووەوە

ئەمڕۆ پینجشەممە ڕێکەوتى ١١ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە یوکو فوجیمورا، بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەرپرسی فەرمانگە سوپاسی بەرپرسی ڕێکخراوه‌كه‌ى کرد کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندان پرۆژەی لە بوارە جیاجیاکان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. هەروەها ڕۆڵی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بەرز نرخاند لە پرۆژەکانیان بۆ ئاوارە و پەنابەران و هەروەها پرۆژەکانیان بۆ هاوکاری گەڕاوەکان.

لەلایەن خۆیەوە خاتوو یوکو فوجیمورا ئاماژەی بەوە دا یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی ئەوە بوو کە بڕیاری دا لە هەرێمی کوردستان کار بکات و لە نزیکەوە کولتوور و خەڵک و هەرێمی کوردستان بناسێ و لە بارودۆخ و سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست تێبگات.