بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازى لە جێگرى کونسولى گشتيی بەریتانیا لە هەرێمى كوردستان کرد
ڕۆژى دووشەممە ١٥ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە هەر یەک لە شارلت ديكسن، جێگرى پێشووى کونسولى گشتيى بەریتانیا و فيونا بهترس، جێگرى تازەى کونسوڵى گشتيى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.
به بۆنهى كۆتاييهاتنى ئهركهكهى وهك جێگرى كونسولى گشتيى بهريتانيا، دزهيى هیواى سەرکەوتنى بۆ خاتوو شارلت ديكسن لە ئەرکى داهاتووى خواست، هەروەها بە ناوى حکومەتى هەرێمى كوردستانهوه، بەخێرهاتنى خاتوو (فيونا بهترس)ى کرد و ئامادەیيی حکومەت و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى بۆ هەماهەنگى و پاڵپشتيى ناوبراو دووپات کردەوە و ئاماژەى بە گرنگيى پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و وڵاتى بەریتانیا دا.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخى هەرێمى کوردستان و هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى حکومەتى هەرێم و حکومەتى تازەى عێراق کرا.