شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا سەردانی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستانى لە برۆکسێل كرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتيی ئەورووپا، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی لە برۆکسێل پێشوازی لە سام ڤانێابیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ههرێمى فلاندەرزى بهلجيكايى و شاندێکی شاندێكى ياوهرى كرد.
لەمیانی دانیشتنەکە پەیوەندیيەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز تاووتوێ کران و بڕیار لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو درا، بەمەبەستی پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لە ساڵی ٢٠٢٦دا، بە تایبەتی لە ڕووی ئابووری و بازرگانی.
جێگەی باسه هەرێمی کوردستان پەیوەنديی بەهێزی لەگەڵ ههرێمى فلاندەرز هەیە كە مەزنترین بەشی بەلجیکایە لە ڕووی سیاسی، ئابووری و بازرگانی.