نوێنەرایەتيی حکومەتى ههرێم لە ئیسپانیا یاداشتێکی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ زانکۆی مۆرسیاى ئهو وڵاته واژۆ کرد
بە هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پاڵپشتی و هەماهەنگيی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، نوێنەرایەتيی حکومەت لە ئیسپانیا، یاداشتێکی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ زانکۆی مۆرسیا واژۆ کرد.
دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا ڕایگەیاند؛ ئەم جۆرە یاداشتانە، لە کاریگەرترین بوارەکانی ديپلۆماسین، پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەبەنە قۆناغێکی نوێوە، دەرفەتێکی گرنگیش لە بواری زانکۆیی بۆ فێرخوازانى کوردستان دەڕەخسێنن.
نوێنەرەکەی حکومەت جەختی لهوه کردەوە ئیسپانیا یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی بواری خوێندن و توێژینەوی زانستی و ساڵانە لە ڕێگەی زانکۆکانەوە سەرجەم داهێنانەکانیان تێکەڵ بە کەرتی گشتی و تایبەتی دەکرێت.
لە کۆتایيی قسەکانیدا نوێنەری حکومەت ڕایگەیاند؛ ئهم ياداشتى لێكتێگهيشتنه کاریگەريی ڕاستەوخۆی له پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا بە گشتی و بواری خوێندنی باڵا و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژينهوهی زانستيى حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندی باڵای حکومەتی ئیسپانیا بە تایبەتی دهبێت.