نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بەشداريی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی یەکێتيی ئەورووپا و وڵاتانی دراوسێی سووریا كرد
ڕۆژی چوارشەممە ٣ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، بە یاوەری شاندێک بەشداريی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی یەکێتيی ئەورووپا و وڵاتانی دراوسێی سووریا كرد.
ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی سندووقی هاریکاريی مەداد ئەنجام درا، کە بریتییە لە سندووقێکی هاریکاريی مرۆیيی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ پێشکەشکردنی هاریکاريی مرۆیی بە ئاوارە و لێقەوماوانی سووریا، کە نیشتەجێی وڵاتانی دراوسێی ئهو وڵاتهن.
لە کۆبوونەوەكهدا ئاژگهيى گوتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی لەمێژینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان لە باوەشکردنەوە بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی قەیرانی سووریا هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە. لە ئێستاشدا کە نزیکەی ٢٧٠ هەزار ئاوارەی سووریايى لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد وڵاتانی ئەورووپا بۆ بەدەنگەوەهاتن و پرۆسهى گهڕاندنهوهى ئاوارهكان هاريكار بن. شاندی کۆمسیۆنی ئەورووپاش ستایشی ڕۆڵی ئەرێنيی هەرێمی کوردستانی کرد و بەڵێن درا داواکاری و پێشنیارەکانی بەهەند وەربگیرێن.
شایانی باسە، سندووقی مەداد بریتییە لە فەندێکی هاریکاريی وڵاتانی یەکێتيی ئەورووپا تایبەت بە قەیرانی سووریا کە ٢١ وڵاتی یەکێتيی ئەورووپا بەشدارییان تێيدا کردووە بە کۆی ٧٤٠ ملیۆن یۆرۆ. لەو ماوەیەشدا مەداد ٢٤ پرۆژەی لە عێراق هەبووە بە کۆی ١٦١ ملیۆن یۆرۆ.
--