به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنبیريی سعوودیە لە قەتەر کرد

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ وڵاتى قه‌ته‌ر، ڕۆژى پێنجشەممە ٢٠ى شوباتى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه، بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنبیريی سعوودیە لە دەرب ئەلسەعی لە قەتەر کرد.
لە پێشوازییەکەدا هەریەک لە وەلید بن فەهد بن دەلیم، بەڕێوەبەری بەشی جیهانی عەرەبی لە وەزارەتی ڕۆشنبیريی سعوودیە و ئەحمەد ئه‌لیافعی، بەڕێوەبەری گشتيی پەیوەندییە گشتییەکانى وەزارەتی ڕۆشنبیريی قەتەر ئامادەى بوون.
سەفین موحسین دزەیی ستایشی ئەم جۆرە چالاکیيە ڕۆشنبیریيەی کرد و گوتی ئەم جۆرە چالاکیيانە ڕۆلی بەرچاو لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکان و ڕۆشنبیريی دیپلۆماسی لەنێوان گەلان و ناساندنی کولتووری وڵاتان ده‌بينن.