بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسولى یابان لە هەولێر کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازی لە ئەراکاوا میکیهێرۆ، کونسولى یابان لە هەولێر کرد.
بابەتی کۆبوونەوەکە بریتى بوو لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و باسکردن لە بارودۆخى ناوچەکە بە گشتى و پێشهاتە نوێیەکان لە ناوچەکە وەک بارودۆخى سووریا و لێکەوتەکانى دواى ئەم ڕووداوانە و جەختکردنەوە لە گرنگیى چارەسەرکردنى کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و دوور لە شەڕ و توندوتیژى.