بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە هەڵسوڕێنەری کاروباری بالیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد

ڕۆژى یەکشەممە ٢٣ى شوباتى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەت، پێشوازى لە یۆرگن لیندستۆرم، هەڵسوڕێنەری کاروباری بالیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەکە هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵیيەکان، پەرەسەندنەکان، پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گۆڕییەوە. کۆک بوون لەبارهى چارەسەرکردنی ئاستەنگ و گرفتەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.