Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی سکرتاریەتی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە پەراوێزی بەشداربوونیان لە دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی (لە ئازادی ئایینییەوە بۆ بەرپرسیارییەتیی ئایینی) لە وڵاتی قەتەر، چاوی بە نادین ماینزا، سەرۆکی سکرتاریەتی ئازادیی ئایینیی نێودەولەتی (IRF) کەوت.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا، بە تایبەتی دوای ئەو گۆڕانکارییانەی لە سووریا ڕوویاندا، لە ڕووی ئاسایش و سەقامگیری و مافە نەتەوەیی و ئایینییەکان.
خاتوو نادین ماینزا سوپاسی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و ڕێزگرتن لە سەرجەم هاووڵاتییان بێ جیاکاریی ئایینی و ئایدۆلۆژی و پاراستنی مافەکانیان و ئازادکردنی دیلە یەزیدییەکان لە دەستی تیرۆریستان.