Skip to the content

سەفین دزەیی بەشداری لە کۆڕبەندی "لە ئازادیی ئایینییەوە بۆ بەرپرسیاریەتیی ئایینی" لە وڵاتی قەتەر کرد

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی قەتەر، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی (لە ئازادیی ئایینییەوە بۆ بەرپرسیارییەتیی ئایینی) لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کرد.
کۆنگرەی ئەمساڵ بە دروشمی (بنیادنانی ئاشتی لە جیهانی ململانێدا)، ماوەی دوو ڕۆژ لە دەوحە بە چاودێریی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسی ئەمساڵ هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ قووڵکردنەوەی چەمکی بەرپرسیارێتیی ئایینی لە گەیشتن بە ئاشتی، لەژێر ڕۆشناییی ئاستەنگەکانی ئێستای جیهاندا.