شاندی هەرێمى كوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵياى کرد

له دووه‌مين ڕۆژى کۆڕبەندی ئابووريی هەرێمی کوردستان - ئیتاڵیا، ڕۆژى چوارشه‌ممه ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتيی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بە یاوەری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و محه‌مه‌د شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانی کۆنفیدراسیۆنی گشتيی پیشەسازيی ئیتاڵیایان کرد و لەلایەن ماورۆ باتۆکی، بەڕێوه‌بەری گشتيی بەرەوپێشبردنی سیستەمی ئیتاڵیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌و وڵاته و هاوکاريی نێودەوڵەتی و مارکۆ فالێساتی، ڕاوێژکاری جێبەجێکاری سیاسەتی بازرگانی و هاوکاريی نێودەوڵەتی، لە کۆنفیدراسیۆنی پیشەسازيی ئیتاڵیا پێشوازیيان لێ کرا و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان و ئيتاڵيا كرا.
هه‌روه‌ها بەرپرسی فەرمانگەى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان له‌لايه‌ن جۆرجیۆ سیلی، جێگری وەزیری دەرەوەى ئيتاڵياوه پێشوازیيان لێ کرا و پێشهاتە سیاسی و سەربازیيەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاووتوێ کران. خاڵێکی ديكه‌ى گفتوگۆکان کاریگەريی ئیدارەی نوێی ئه‌مه‌ريكا بوو لەسەر ناوچەکە بە گشتی.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا پشتگیريی سەربازی و ئابووريی خۆیان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕايانگه‌ياند كه لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و لە ئایيندەدا وەبەرهێنەرانی ئیتاڵیايى هاوشێوەی کۆڕبەندەکە دێنه هەرێمی کوردستان.