نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بەشدارى له مەراسيمی دەستپێکی ساڵی نوێ کرد
ڕۆژی هه‌ينى ٣١ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتيی ئەووروپا، به بانگهێشتى فەرميی سەرۆکوەزیرانی فلاندەرزی بەلجیکا، بەشداری لە مەراسيمی دەستپێکی ساڵی نوێ کرد، کە بۆ دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتان لە برۆکسێل ڕێکخرابوو.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا نوێنەری حکومەتى هه‌رێم له يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، چاوی بە باڵیۆزی وڵاتان لە بەلجیکا و یەکێتيی ئەورووپا کەوت و سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەگەڵيان کرد.