هەڵسوڕێنەری نوێی کاروباری کونسولگەريی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکاربوو

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ى شوباتى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە ڕەفایل مۆفسیسیان، هەڵسوڕێنەری نوێی کاروباری کونسولگەريی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
دزهيى پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لێ کرد و پشتیوانی و هاریکاريی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دهرهوهى بۆ نيشان دا، لەپێناو سەرکەوتنی ئەرک و کارەکانی و پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەكانى ههردوولا لە بوارە جیاجیاکان، به تايبهت بوارهكانى بازرگانى، ئابوورى و وهبهرهێنان