وڵاتى هيندستان زياتر له تۆنێك ده‌رمانى به نەخۆشخانەى بەرکەوتووانى چەکى کیمیاییى هەڵەبجە به‌خشى

ڕۆژى دووشه‌ممه ١٠ى شوباتى ٢٠٢٥، به ئاماده‌بوونى ستافى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه، وڵاتى هيندستان زياتر له تۆنێك ده‌رمانى به‌خشييه نەخۆشخانەى بەرکەوتووانى چەکى کیمیایی لە هەڵەبجە.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا هەر یەکە لە قائیمقام و بریکارى وەزارەتى تەندروستى، سوپاسی حکومەتى هیندستان، باڵیۆزخانە و کونسولگەريى گشتيى هیندستانیان کرد بۆ هاوکاريکردنى پارێزگه‌ى هەڵەبجە و هیوایان خواست ئەم جۆرە هاوکاریيانە بەردەوام بن، به مه‌به‌ستى يارمه‌تيدانى بەرکەوتووانى چەکی کیمیایی، کە تا ئـێستاش ژمارەیەکى بەرچاو لە هاووڵاتیيانى پارێزگاکە کاریگەریيان لەسەر ماوە و پێویستیان بە چارەسەرى بەردەوام هەیە. هەروەها سوپاسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان کرد، بۆ هەماهەنگى و هاوکاريکردنیان.
دواتر باڵیۆزى هیندستان لە گوتەیەکیدا خۆشحاڵيى خۆى و حکومەتى هیندستانى به گەیاندنى ئەم هاوکاریيە بۆ پارێزگه‌ى هەڵەبجه ده‌ربڕى.