Skip to the content

ئاهەنگى پێشوازيى ساڵانەی ژووری بازرگانيی ئەمەریکاييى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ى شوباتى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونى سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و ژمارەیەک دیپلۆمات و بازرگان و پیاوانى کار، ژووری بازرگانيی ئەمەریکايى، ئاهەنگى پێشوازيى ساڵانەی خۆى ئەنجام دا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا دزەیی گوتەیەکى پێشکەش کرد و سوپاسی ژووری بازرگانی کرد، هیوای خواست کە بەو گڕوتینەوه‌ بەردەوام بن بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان. هەروەها گوتی: هەرێمی کوردستان لە ڕووی دیپلۆماسی و پەیوەندییە سیاسییە دووقوڵییەکان، پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا کاتی ئەوەيه‌ لەگەڵ ئەو پەیوەندییانە، گرنگيی زۆریش بە پەیوەندییەکانی بازرگانی و ئابووری بدرێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئاماژەی بەو کەرتانە کرد لە هەرێمی کوردستان، کە بازرگانان و وەبەرهێنەران دەتوانن کاری تێدا بکەن وەکوو وزە، کشتوکاڵ و گەشتیاری.