بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە بەرپرسی ئاژانسى یونسکۆ لە عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە پاولو فونتانى، بەرپرسی ئاژانسى یونسکۆ لە عێراق کرد.
پاولو فونتانى پوختەیەکى لەبارەی ئەو پرۆژانە پێشکەش کرد کە یونسکۆ لە هەرێمى کوردستان ئەنجامیان دەدات و پەیوەندیدارن بە پاراستن و نۆژەنکردنەوەى قەڵاى هەولێر، بە مەبەستى پاراستنى بەهاى کولتووری و مێژووییی ئەم شوێنەوارە دێرینە.
بەرپرسەکەی ئاژانسی یونسکۆ ئاماژەى بەوە دا کە لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا ڕێککەوتنیان کردووە سەبارەت بە دارستانکردنەوەى دهورهى قەڵا، بە شێوەیەک لەگەڵ سیما مێژووییەکەیدا بگونجێت.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە وێڕاى دەستخۆشى، خۆشحاڵیی خۆى دەربڕى بەو کارانەى کە ئاژانسەکە ئەنجامی داوە و هاوکارى و هەمەهانگیی فەرمانگەى خستەڕوو بە مەبەستى سەرخستنى کارەکانیان.