بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکى وڵاتى تایلەند کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ى شوباتى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازی لە ئەدیساک جانتاتوم، جێگرى بالیۆزى تایلاند بۆ عێراق و ئوردن و شاندى یاوەرى کرد.
سەرەتا بەرپرسى فەرمانگە پوختەیەکى تایبەت بە بارودۆخى ناوچەکە و پەیوەندیيەکانى هەرێمى کوردستان و هەوڵەکان بۆ پتەوترکردنى پەیوەندیيەکان لە بوارى جیاواز، بە تایبەتى بوارهكانى ئابوورى و بازرگانى پێشکەش کردن.
شاندى میوان ئامادەییان بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، لە سەرجەم ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە دهربڕى.
تەوەرێکى ديكهى کۆبوونەوەکە بریتى بوو لە ئامادەکارى بۆ ئاڵوگۆڕى شاندى باڵا لە نێوان هەردوولا و پێشکەشکردنی کاراسانى بۆ بازرگانان.