Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە وڵاتى قه‌ته‌ر کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٧ى شوباتى ٢٠٢٥، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، لە یەکەمین وێستگەی سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە، سەفین موحسین دزەیی سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی کرد و لەلایەن ئەحمەد سەبیح ئەلنەقاش، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق پێشوازی لێ کرا.
ناوبراو بەخێرهاتنی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و شاندی یاوەری کرد و پوختەیەکی لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانيان پێشکەش کرد.
هەردوولا جەختیان لە بایەخی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر و فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان کردەوە.