بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتيی وەزارەتی دەرەوەى قهتهر کۆبووەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ وڵاتى قەتەر، ڕۆژى سێشەممە ١٨ى شوباتى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی قەتەری کرد و لەگەڵ د. ئەحمەد بن حەسەن ئەلحەمادی، ئەمینداری گشتيی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆز د. عهبدولعهزيز یوسف ئەلحوڕ، بەڕێوەبەری پەیمانگەی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوە كۆبووهوه.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە گوزارشت لە قووڵی پەیوەندییەکان و خواستی هەردوولا دەکات بۆ گەشەپێدان لە هەموو بوارەکاندا.
ئەمینداری گشتی بەخێرهاتنی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و شاندی یاوەری کرد و باسی لە گرنگی سەردانی هاوبەش کرد. گوتی: وڵاتی قەتەر خواستێکی ڕوون و ئاشکرای هەیە بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارەکانی بازرگانی و کەرتەکانی وەبەرهێنان، پەروەردە و خوێندنی باڵا.