بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیمانگەی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ باڵیۆز د. عەبدولعەزیز یوسف ئەلحور، بەڕێوەبەری پەیمانگەی دیپلۆماسی، لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
دزەیی هیوای خواست وڵاتی قەتەر هاوکار بێت لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندان، بە تایبەت لە بواری دیپلۆماسی.
بەڕێوەبەری پەیمانگەی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر هیوای خواست هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا زیاتر پەرەی پێ بدرێت. هەروەها گوتی؛ قەتەر نزیکەی ٨٠ یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەم بوارە ئیمزا کردووە و سیستەمێکی تەواو پێشکەوتووی دیپلۆماسی هەیە، کە سەرجەم تایبەتمەندییەکان لەخۆی دەگرێت.