Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی گشتیی قەتەر کرد

ڕۆژی سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە حسێن بن عەلی ئەلفەزالە، کونسولی گشتیی قەتەڕ لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەڕ بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و کشتوکاڵی کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکە تاووتوێی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسە هەنووکەییەکان کرا.
کونسولی گشتیی قەتەڕ ویستی وڵاتەکەی، بۆ فراوانکردنی ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و هیوای خواست هەرێمی کوردستان بەشداریی کارای هەبێت لەو کۆڕبەندانەی لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە دەچن.