Skip to the content

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولى ژاپۆن لە هەرێمى كوردستان کۆبووه‌وه‌

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ى شوباتى ٢٠٢٥، دابان شەدەلە، جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە لە ئەراکاوا میکیهێرۆ، کونسولى ژاپۆن لە هەرێمى كوردستان كرد.
تەوەرى سەرەکيى کۆبوونەوەکە بریتى بوو لە باسى پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا و هاوکارى و یارمەتییەکانى ژاپۆن بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بە تایبەتى لە ڕێگەى ئاژانسى جایکا و زیادکردنى هەماهەنگى لەم بوارەدا.
جێگرى بەرپرسى فەرمانگە جەختى لەوە کردەوە کە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگى لەگەڵ نێردەى وڵاتان و پێشکەشکردنى کاراسانيی پێویست، هه‌روه‌ها هاوکاری و هەماهەنگییەکانی وڵاتی ژاپۆن بەرز دەنرخێنێت.