جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە نوێنەری ئاژانسی کۆیکای کۆریايى کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە کیم سیۆ کبێرم، نوێنەری هەرێميی ئاژانسی کۆیکای کۆریايى لە هەرێمی کوردستان کرد، كه بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سهردانى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوهى كردبوو.
لەم دیدارەدا، نوێنەری ئاژانسهكه ڕۆڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرز نرخاند و سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانى کرد، کە بوونەتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتى کۆریا.
دابان شهدهڵه ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنهرى ئاژانس و ستافەکەی کرد، کە بەشداربوون لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و کۆریا.
لە کۆتاییدا، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی لهوه كردهوه کە هەرێمی کوردستان له ههوڵهكانى بەردەوام دەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێودەوڵەتيی دوولایەنە، لەگەڵ هەموو وڵات و ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.