سەفین دزەیی لەگەڵ کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ڕۆژى دووشەممە ٢٤ى شوباتى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە باڵیۆز ماهر عەبدولحەفیز ئەلکەرکی، کونسولی گشتيی تازەی فەلەستین لە هەرێمى كوردستان کرد.
دزەیی جگه له پشتيوانيى فهرمانگه بۆ كونسول، ئاماژەی بە پەیوەنديی دێرینی هەردوو گەلی کوردستان و فەلەستین و پەیوەنديی بەردەوامی سەرکردەکانی هەردوولا کرد، وەک بنەمایەک بۆ پەیوەندییەکی درێژخایەن. ناوبراو هیوای خواست شەڕ و ململانێ كۆتاييان بێت و ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بن و گەلانی ناوچەکە لە سایەی مافەکانیان بە ئارامی بژین.
کونسولی گشتيی فەلەستین خۆشحاڵيی خۆی نیشان دا کە لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار بووە و سڵاوى مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستینی گەیاندە سەرکردایەتيی سیاسيی هەرێمی کوردستان و هیوای خواست بتوانێت بهردهوامى به پەیوەندییەکانی فهلهستين لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدات، بە تایبەت لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.