نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، لەسەر بانگێشتی فەرمیی باڵیۆزی پۆڵەندا لە یەکێتیی ئەورووپا، د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، بەشداری لە مەراسیمێک کرد، کە بە بۆنەی وەرگرتنی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن وڵاتی پۆڵەنداوە ڕێکخرابوو.
لەمیانەی بەرنامەکە، نوێنەری حکومەتی هەرێم چاوی بە ژمارەیەکی بەرچاو لە دیپلۆماتکار و نوێنەری وڵاتان لە برۆکسێل کەوت.
پۆڵەندا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا بە شێوەی خول وەردەگرێت.