Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولى گشتيى کۆریا لە هەرێم کۆبووەوە

ڕۆژى سێشەممە 28ى كانوونى دووه‌مى 2025، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازی لە سەنچیۆل لیم، کونسولى گشتيى کۆریا لە هەرێمى كوردستان کرد.
کونسولى گشتيى كۆريا سوپاسى هاوکارى و هەماهەنگیيەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد لە ماوەى ڕابردوو لەگەڵ کونسولگەريى کۆريايى ئەنجامی داوە و ئاماژەی بە مێژووى دۆستایەتيى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى کۆریا دا، هەر لە سەرەتاى هاتنى هێزەکانى کۆریا بۆ هەرێمى کوردستان لە ساڵى ٢٠٠٤ و هاوکاریيەکانیان بۆ هەرێمى کوردستان لە بوارى جیاواز.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کردەوە و ئامادەیيى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بەم بارەیەوە نیشان دا.
له‌ تەوەرێکى ديكه‌ى کۆبوونوەکە باس له‌ ئاڵوگۆڕى شاندی بازرگانى و تەرخانکردنى خولى پەرەپێدانى تواناکان بۆ فەرمانبەرانى حکومەتی هەرێمى كوردستان كرا. هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى په‌يمانگى گه‌شه‌پێدانى كوردستان (KDI) باسێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.