Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازى لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس کرد

ڕۆژى یەکشەممە ٢٦ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەنییەکانی دەرەوە، پێشوازى لە تۆفیق شاهین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس و کاروان زێباری، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانى کۆمپانیاكه‌ کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە دەرفەتی زیاتر بۆ کۆمپانیا بیانیيەکان کرا تاکوو وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن بە تایبەت لە بواری وزە. کە هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی ئاسایشی وزەی جیهانی ڕۆلی گرنگی هەیە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تیشکی خستە سەر سەردان و بەشداريی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی داڤۆس ٢٠٢٥ و گوتى: ئەو جۆرە کۆڕبەندانە هەلی زێڕین بۆ هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنن، تا لە نزیکەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ سیاسەتمەدار و بازرگانان بکرێت و هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە ماڵی کوردستان کرا کە شوێنێکی تایبەت بە بازرگانانی کوردستانە بۆ خستنەڕووی کار و چالاکییەکانیان و شوێنێکی گرنگە بۆ کۆبوونەوەی بارزگانان و گفتوگۆکردن لەبارەی وەبەرهێنان و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.