سیمینارێک بۆ کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمى كوردستان بەڕێوەچوو
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمى كوردستان، ڕۆژى سێشەممە ١٤ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە کارمەندانی فەرمانگە سیمینارێک بۆ باڵیۆز نەزمی حزوری، کونسولی گشتيی فەڵەستین لە هەرێمى كوردستان بەڕێوەچوو.
سهفين دزهيى هەوڵەکانی کونسولی گشتيی فەڵەستینى لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و گوتی: باڵیۆز نەزمی حزوری وەک دۆستێکی دڵسۆزی خەڵکی کوردستان زۆر کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەلەستین و هەرێمی کوردستان کردووە، بۆیە هەوڵەکانی بەرز دەنرخێنین و ڕێزی لێ دەگرین.
لای خۆیەوە باڵیۆز نەزمی حزوری سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پاڵپشتییەی کە لە ههرێمى کوردستان لێی کراوە بۆ سەرخستنی ئەرک و کارەکانی لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا و ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان کرد، هەرچەندە لە قۆناغەکاندا دووچاری چەندین ئاستەنگ و ئالنگارى بووهتهوه، بەڵام پێشکەوتن و گەشەپێدان و ئارامی هەر بەردەوام بوون.