Skip to the content

به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە

ڕۆژى یەکشەممە ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کریستوفر بۆیم، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەوه‌ پێشوازی لێ کرا.
سەرەتای دیدارەکە دزەیی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و سوپاسی کەنەدای کرد بۆ هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش. هه‌روه‌ها باسیان لە بارودۆخی بەردەوامی سوریا و گرنگی درێژەدان بە هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژی داعش کرد.
ڕەوشی سووریا و كاريگه‌رييه‌كانى لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی پەنابەران، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.