بهرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەرپرسی ڕێکخراوی هاندیکاپی نێودەوڵەتی کرد
ڕۆژى یەکشەممە ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە عەلی محهمهد، بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی (هاندیکاپ)ی نێودەوڵەتی و شاندێکی یاوەری کرد.
دزەیی پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی تازەی ڕێکخراوهكه کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. ئامادەیيی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەيشی نیشان دا بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێم.
بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و سوپاسی ڕێکخراوی هاندیکاپی کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگیان هەبووە و پرۆژەی بەرهەمداریان لە بواری جیاجيا لە هەرێمی کورستان ئەنجام داوه و هیوای خواست لە داهاتوودا پرۆژەکانیان فراوانتر بکەن بۆ سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
بەرپرسی نوێی ڕێکخراوهكه سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگيی بەردەوامیان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیيەکان و ئاماژەی بە بەردەوامی پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد لە بوارهكانى یارمەتیدانی خاوەنپێداویستيی تایبەت، پەروەردە، تەندروستی، تەقەمەنی و مین، لە داهاتووشدا لە بەرنامەیاندایە کار لە سەر گۆڕانی کەشوهەوا بکەن، لە ڕێگەی پرۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان.