Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌ کونسولی گشتيی تورکیا کرد

ڕۆژى دووشەممە ١٣ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، لە دیدارێکى نێوان سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، لەگەڵ ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتيی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان، باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرپرسی دۆسیەى تورکیا لە فەرمانگە ئامادەى بوو، تیشک خرایە سەر بایەخی سەردانی ئەمدواییەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی تورکیا و دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.
هه‌روه‌ها باس لە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بە تایبەتی کرا. لەوبارەیەوە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان کران و خواستی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دووپات کرایەوە. هه‌ر له‌ ديداره‌كه‌دا باس له‌ پێشهاتەکانی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە كرا.