بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولی گشتيی هۆڵەندا لە هەرێم کۆبووەوە
ڕۆژى یەکشەممە ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ ئەدریان ئایسلستەین، کونسولی گشتيی نوێی شانشینی هۆڵهندا لە هەرێم و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد لهبارهى پەیوەندیيەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە بواری جیاوازدا لە داهاتوودا بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایش.
بابهتى كۆچ و پهنابهرى ناياسايى، كه بووهته پرسێكى نێودهوڵهتى و بارودۆخی سیاسيی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆىان لهبارهوه كرا.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتيی نوێی شانشینی هۆڵهندا کرد و ئامادەیيی فەرمانگەی دووپات کردەوە بۆ هاوکاری و هەماهەنگيی زیاتر لەگەل کونسولگەريی هۆڵەندا بۆ سەرخستنی کارەکان و فراوانکردنی زياترى پەیوەندییەکان لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.