Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمى كوردستان کرد

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی وەک کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمى كوردستان، ڕۆژى سێشەممە 14ى كانوونى دووه‌مى 2025، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆز نەزمی حزوری، کونسولی گشتيی فەلەستین لە هەرێمى كوردستان کرد.
باڵیۆز نەزمى حزورى پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ماوەی (14) ساڵى ڕابردوودا لەگەڵ کونسولگەريی گشتيی فەلەستین نیشان دا و هاوکارى و ئاسانکارییەکانى بەرز نرخاند.
بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوە ستایشی ڕۆڵی کاریگەر و بەرهەمدار و هەوڵە بەردەوامەکانی باڵیۆزی کرد، لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلى کوردستان و فەلەستین.