Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کاربەڕێکەرى کونسولگەریى ئەرمینیا کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازی لە ئەندرانیک هاروتیونیان، کاربەڕێکەرى کونسولگەریى گشتیى ئەرمینیا لە هەرێم کرد.
مەبەستى سەرەکیى سەردانەکە بریتى بوو لە ماڵاواییى ئەندرانیک، وەک کاربەڕێکەرى کونسولگەریى گشتیى ئەرمینیا لە هەرێم. ناوبراو سوپاسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و دامەزراوەکانى دیکەی حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد، کە هەر لە سەرەتاى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان بەدڵسۆزىیەوە هاوکاربوون لە جێبەجێکردنى کاروبارەکانى کونسولگەرى. هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد کە هەوڵمانداوە لە چەندین سێکتەرى جیاواز پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین، بە تایبەتى لە بوارى بازرگانى، کشتوکاڵ، خوێندنى باڵا و بنیادنانى زیاترى تواناکان.
لە بەرانبەردا بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسى هەوڵ و ماندووبوونەکانى کاربەڕێکەری کونسولگەریی ئەرمینیای کرد لە ماوەى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان و هیواى سەرکەوتنی بۆ خواست.