بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ باڵيۆز دانيال ڕوبنستين، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤن بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم ئامادەی بوو، دزەیی بەخێرهاتنی باڵیۆز ڕۆبنستینی کرد و پیرۆزباییی پۆستە نوێیەکەی لێ کرد. گفتوگۆکان دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و سووریای لەخۆ گرتبوو، تیشک خرایە سەر ئاڵنگارییە بەردەوامەکانی ناوچەکە. هەردوولا باسیان لەو کۆسپە سەرەکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرد، لەوانەش ناکۆکییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ و هاوکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە هەرێمییەکان و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
باڵيۆز ڕوبنستين جهختى له پابهندبوونی ئهمهريكا لە بەردەوامی هاوكارى و پشتگيری له عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه، ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگی پاراستنى ئارامى و سهقامگيرىی ناوچهكه و كاركردن بۆ بهرقهراربوونى ئاشتييهكى جێگير.