ناوەندی پێگەیاندنی دیپلۆماسی سیمینارێکى بۆ کونسولى گشتيى کۆریا لە هەرێمى كوردستان ڕێك خست
لەپێناو پەرەپێدان و بەهێزکردنی تواناکانی فەرمانبەران و ستافی فەرمانگەى پهيوهندييهكانى دهرهوه، ڕۆژى دووشهممه ٢٠ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٥، ناوەندی پێگەیاندنی دیپلۆماسی، سیمینارێکى بۆ سەنچول لیم، کونسولى گشتيى کۆریا لە هەولێر، لەژێر ناوى (هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی لێهاتوویی تواناى دیپلۆماسی لە کۆریا) ڕێکخست، کە ژمارەیەکى زۆرى کارمەندانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئامادەى بوون.
سەرەتاى سيميناره دکتۆر سامان سۆرانی، ڕاوێژکار و بەرپرسی ناوەندى پێگەیاندنی دیپلۆماسی، سوپاسی كونسولى كۆرياى كرد، بۆ هەوڵەکانی لەپێناو پتەوکردنی پەیوەنديى کۆریا و هەرێمی کوردستان.
دواتر كونسولى كۆريا باسى لە هەیکەلیەتى وەزارەتى دەرەوەى کۆریا و ڕێکارەکانى دامەزراندن و شێوازى کارکردن لەناو ئهو وەزارەتە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دهرهوه و حکومەتى هەرێمى کوردستان خواست.