بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری لە ڕۆژی نیشتیمانیی کۆمارى میسڕی عەرەبی کرد

بە ئامادەبوونى سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، مەحمود فاروق یوسف عامڕ، کونسوڵی میسڕ لە هەرێم، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و دیپلۆماتکار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان و ڕەوەندی میسڕی لە هەرێم، ڕێوڕەسمى ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری میسڕى عەرەبى بەڕێوە چوو.
له ڕێوڕهسمهكهدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە نزیکەوە بە ناوی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی کۆماری میسڕی عەرەبی و کونسوڵ و ستافی کونسڵگەری بە بۆنەى ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتەکەیان کرد. هاوکات جەختی لە گرنگی زیاتر و بهرهوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى میسڕى عەرەبى کردەوە.